💗

الشرح

شەرح
8 ئایەت مەککی
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بە ناوی خوای میهرەبان
1

أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ

(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایا دڵ و ده‌روون و سینه‌مان گوشادو ئاسووده نه‌کردیت؟!

2

وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَكَ

ئایا باری گرانمان له‌سه‌ر شانی تۆ لانه‌برد؟!

3

ٱلَّذِىٓ أَنقَضَ ظَهْرَكَ

ئه‌وه‌ی که پشتی تۆی هیلاك و ماندوو کردبوو؟!

4

وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ

ناوو ناوبانگی تۆمان به‌رزو بڵند نه‌کرده‌وه (له شایه‌تماندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناوی ئێمه‌دا ناوت ده‌برێت، ناوت له‌سه‌ر زاری فریشته و په‌ری و گرۆی ئاده‌میزاده‌).

5

فَإِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًا

به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت.

6

إِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًۭا

بێگومان به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت.

7

فَإِذَا فَرَغْتَ فَٱنصَبْ

جا کاتێك له‌کارێکی خێر ده‌بیته‌وه‌، خۆت ماندوو بکه به‌کارێکی خێری تره‌وه‌.

8

وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَٱرْغَب

با هه‌میشه‌و به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، به‌رده‌وام خه‌ڵکیش هان بده تا په‌روه‌ردگارت بناسن و له هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا بن.

🎉
Install App
دایمەزرێنە وەکوو ئەپ
خێراتر و بێ بڕاوزەر

دامەزراندن لە iPhone

دوو هەنگاو، ٢٠ چرکە

  1. ١ کلیک بکە لەسەر دوگمەی Share لە تووڵبارەی سفاری
  2. ٢ بسوڕێنە بۆ خوارەوە و کلیک بکە Add to Home Screen
📥
Offline · بۆ ئەپ

داگرتنی هەموو قورئان

هەموو تێکستی قورئان و لاپەڕەکان
یەک کلیک، یەک جار

دەنگەکان دواتر زیاد دەکرێن

داگرتن لە پسپۆڕی پەردە ڕوودات — دەتوانیت لاپەڕە بگۆڕیت، یان حەتا ئەپ دابخەیت.
ئەگەر بپچڕێت، خۆکار دەستپێدەکاتەوە لە کوێ وەستابوو.

💾 بەکارهاتوو /
📥
/ فایل
✨ دەتوانیت ئەم پەردە دابخەیت — داگرتن لە پسپۆڕی پەردە بەردەوام دەبێت

تەواو بوو!

فایل لە کاش پاراستراوە — ئێستا ئەپ بێ ئینتەرنێت کار دەکات