🌠

الطارق

تاریق
17 ئایەت مەککی
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بە ناوی خوای میهرەبان
1

وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ

سوێند به ئاسمان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون.

2

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ

جا تۆ چووزانی (طارق) چیه‌.

3

ٱلنَّجْمُ ٱلثَّاقِبُ

ئه‌ستێره‌یه‌که به ڕووناکیه‌که‌ی تاریکی ده‌بڕێت.

4

إِن كُلُّ نَفْسٍۢ لَّمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌۭ

(سوێند به‌وانه‌) هیچ که‌س نیه چاودێری نه‌بێت، (سه‌ره‌تا خوا چاودێری هه‌مووانه‌، فریشته‌کانیشی کردووه به چاودێرو پارێزه‌رمان).

5

فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَٰنُ مِمَّ خُلِقَ

که‌واته با ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له چی دروستکراوه‌؟!

6

خُلِقَ مِن مَّآءٍۢ دَافِقٍۢ

دروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو (که مه‌نی پیاوه و هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته‌، هه‌ردوولایان هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ پێکهاتنی ئاده‌میزاد، به‌ویستی خوا).

7

يَخْرُجُ مِنۢ بَيْنِ ٱلصُّلْبِ وَٱلتَّرَآئِبِ

له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت و ئێسکه‌کانی سینه‌دا ده‌رده‌چێت.

8

إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجْعِهِۦ لَقَادِرٌۭ

بێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئاده‌میزادی) زۆر لائاسانه و توانای ته‌واوی هه‌یه‌.

9

يَوْمَ تُبْلَى ٱلسَّرَآئِرُ

ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت.

10

فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٍۢ وَلَا نَاصِرٍۢ

ئاده‌میزاد هیچ هێزو پشتیوانیه‌کی نیه‌.

11

وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجْعِ

سوێند به ئاسمانێك که خاوه‌نی گێڕانه‌وه‌یه (سوڕی ئاو له سروشتدا، شه‌پۆله‌کانی ته‌له‌فون و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن... هتد).

12

وَٱلْأَرْضِ ذَاتِ ٱلصَّدْعِ

هه‌روه‌ها سوێند به زه‌وی که درزی تێ ده‌بێت به‌هۆی ڕووه‌که‌وه‌.

13

إِنَّهُۥ لَقَوْلٌۭ فَصْلٌۭ

به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه گوفتارێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه (جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق، ڕاست و درۆ، چاك و خراپ و،... هتد).

14

وَمَا هُوَ بِٱلْهَزْلِ

ئه‌م قورئانه گوفتارێکی گه‌ڵته نیه‌.

15

إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًۭا

به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی داونانه‌وه‌ن (بۆ ئیمانداران).

16

وَأَكِيدُ كَيْدًۭا

(به‌ڵام خوا ده‌فه‌رموێت): منیش پلان و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه‌کار.

17

فَمَهِّلِ ٱلْكَٰفِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًۢا

که‌واته تۆیش تاوێك مۆڵه‌تی بێ باوه‌ڕان بده‌، که‌مێك لێیان بوه‌سته (بزانه چیان به‌سه‌ر ده‌هێنم).

🎉
Install App
دایمەزرێنە وەکوو ئەپ
خێراتر و بێ بڕاوزەر

دامەزراندن لە iPhone

دوو هەنگاو، ٢٠ چرکە

  1. ١ کلیک بکە لەسەر دوگمەی Share لە تووڵبارەی سفاری
  2. ٢ بسوڕێنە بۆ خوارەوە و کلیک بکە Add to Home Screen
📥
Offline · بۆ ئەپ

داگرتنی هەموو قورئان

هەموو تێکستی قورئان و لاپەڕەکان
یەک کلیک، یەک جار

دەنگەکان دواتر زیاد دەکرێن

داگرتن لە پسپۆڕی پەردە ڕوودات — دەتوانیت لاپەڕە بگۆڕیت، یان حەتا ئەپ دابخەیت.
ئەگەر بپچڕێت، خۆکار دەستپێدەکاتەوە لە کوێ وەستابوو.

💾 بەکارهاتوو /
📥
/ فایل
✨ دەتوانیت ئەم پەردە دابخەیت — داگرتن لە پسپۆڕی پەردە بەردەوام دەبێت

تەواو بوو!

فایل لە کاش پاراستراوە — ئێستا ئەپ بێ ئینتەرنێت کار دەکات