💎

التكاثر

تەکاسور
8 ئایەت مەککی
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بە ناوی خوای میهرەبان
1

أَلْهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ

(خه‌ڵکینه‌!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.

2

حَتَّىٰ زُرْتُمُ ٱلْمَقَابِرَ

تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه‌).

3

كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ

واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه‌، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه‌).

4

ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ

دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.

5

كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ ٱلْيَقِينِ

واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).

6

لَتَرَوُنَّ ٱلْجَحِيمَ

سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازارو ناسۆره‌).

7

ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ ٱلْيَقِينِ

دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه‌).

8

ثُمَّ لَتُسْـَٔلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ

پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه‌).

🎉
Install App
دایمەزرێنە وەکوو ئەپ
خێراتر و بێ بڕاوزەر

دامەزراندن لە iPhone

دوو هەنگاو، ٢٠ چرکە

  1. ١ کلیک بکە لەسەر دوگمەی Share لە تووڵبارەی سفاری
  2. ٢ بسوڕێنە بۆ خوارەوە و کلیک بکە Add to Home Screen
📥
Offline · بۆ ئەپ

داگرتنی هەموو قورئان

هەموو تێکستی قورئان و لاپەڕەکان
یەک کلیک، یەک جار

دەنگەکان دواتر زیاد دەکرێن

داگرتن لە پسپۆڕی پەردە ڕوودات — دەتوانیت لاپەڕە بگۆڕیت، یان حەتا ئەپ دابخەیت.
ئەگەر بپچڕێت، خۆکار دەستپێدەکاتەوە لە کوێ وەستابوو.

💾 بەکارهاتوو /
📥
/ فایل
✨ دەتوانیت ئەم پەردە دابخەیت — داگرتن لە پسپۆڕی پەردە بەردەوام دەبێت

تەواو بوو!

فایل لە کاش پاراستراوە — ئێستا ئەپ بێ ئینتەرنێت کار دەکات