🐎

العاديات

عادیات
11 ئایەت مەککی
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بە ناوی خوای میهرەبان
1

وَٱلْعَٰدِيَٰتِ ضَبْحًۭا

سوێند به‌و هۆکارانه‌ی که تیژڕه‌ون و نرکه‌و ناڵه‌یان لێوه دێت.

2

فَٱلْمُورِيَٰتِ قَدْحًۭا

به‌و هۆکارانه‌ی کاتێك که ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌و بریسکه ده‌ده‌ن.

3

فَٱلْمُغِيرَٰتِ صُبْحًۭا

به‌و هۆکارانه‌ی که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان).

4

فَأَثَرْنَ بِهِۦ نَقْعًۭا

ئینجا ده‌بنه هۆی به‌رپاکردنی ته‌پ و تۆزو گه‌رده‌لوول.

5

فَوَسَطْنَ بِهِۦ جَمْعًا

له‌و کاته‌دا خۆیان ده‌که‌ن به‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمناندا.

6

إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٌۭ

سوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه‌.

7

وَإِنَّهُۥ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٌۭ

خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت).

8

وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلْخَيْرِ لَشَدِيدٌ

بێگومان ئاده‌میزاد له خۆشه‌ویستی ساماندا زۆر به‌تین و هه‌ڵپه‌یه (که ده‌ستی لێی گیربوو ڕه‌زیل و ڕژد و چرووکه‌).

9

۞ أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِى ٱلْقُبُورِ

ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندوو کرانه‌وه‌)؟!

10

وَحُصِّلَ مَا فِى ٱلصُّدُورِ

هه‌رچیش له سینه‌کاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له (کارنامه‌کاندا) به تۆمار کراوی ئاشکرا کران و خرانه به‌رده‌ست!!

11

إِنَّ رَبَّهُم بِهِمْ يَوْمَئِذٍۢ لَّخَبِيرٌۢ

به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاریان له‌و ڕۆژه‌دا ئاگادارو شاره‌زایه پێیان (به‌وردی ده‌پرسێته‌وه‌).

🎉
Install App
دایمەزرێنە وەکوو ئەپ
خێراتر و بێ بڕاوزەر

دامەزراندن لە iPhone

دوو هەنگاو، ٢٠ چرکە

  1. ١ کلیک بکە لەسەر دوگمەی Share لە تووڵبارەی سفاری
  2. ٢ بسوڕێنە بۆ خوارەوە و کلیک بکە Add to Home Screen
📥
Offline · بۆ ئەپ

داگرتنی هەموو قورئان

هەموو تێکستی قورئان و لاپەڕەکان
یەک کلیک، یەک جار

دەنگەکان دواتر زیاد دەکرێن

داگرتن لە پسپۆڕی پەردە ڕوودات — دەتوانیت لاپەڕە بگۆڕیت، یان حەتا ئەپ دابخەیت.
ئەگەر بپچڕێت، خۆکار دەستپێدەکاتەوە لە کوێ وەستابوو.

💾 بەکارهاتوو /
📥
/ فایل
✨ دەتوانیت ئەم پەردە دابخەیت — داگرتن لە پسپۆڕی پەردە بەردەوام دەبێت

تەواو بوو!

فایل لە کاش پاراستراوە — ئێستا ئەپ بێ ئینتەرنێت کار دەکات